سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كاره‌كه‌ی لابرا
له‌سه‌ر داوای خۆی، سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌كاره‌كه‌ی ده‌به‌خشرێت و وه‌زیری خوێندنی باڵاش كه‌سێك به‌وه‌كاله‌ت له‌ شوێنه‌كه‌ی داده‌نێت.

به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاری، كه‌ رۆژی 4ی 7ی 2019 به‌واژۆی د. یوسف گۆران وه‌زیری پێشووی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی ده‌رچووه‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، بڕیاردراوه‌ به‌ به‌خشینی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر  د. ته‌حسین عه‌بدولكه‌ریم له‌ پۆستی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و دانانی دانا عه‌بدوڵڵا له‌ شوێنه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی وه‌كاله‌ت.

فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا، له‌وه‌ڵامی نوسراوێكی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ دێت، كه‌ تێیدا داوایكردبوو به‌هۆی ناجێگیریی باری ته‌ندروستی، له‌ كاره‌كه‌ی ببه‌خشرێت و بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت سه‌ر به‌ زانكۆی سلێمانی.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 ڕۆژ پێشتر - Jul 12 2019 9:13PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.