راگەیەندراوێک لە دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتییەوە بۆ رای گشتی
دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا گومانی خۆیان لەسەر ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوای راگەیاندنی ئەنجامی ٨٥%ی خستەڕوو.

دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا گومانی خۆیان لەسەر ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوای راگەیاندنی ئەنجامی ٨٥%ی خستەڕوو.
دەقی راگەیەندراو:.
راگەیەندراوێک لە دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە، بۆ رای گشتی و دەنگدەرانی یەکێتی.
راگەیاندنی ئەنجامی لە ٨٥% دەنگەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی ھەرێمەوە، ھێندەی تر گومانەکانی لا زیاتر کردوین، ئەو گومانەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە کۆمسیۆن لەسەرەتای ئەم پرۆسەیەوە چەندین بڕیار و رێنمایی ھەڵەی دەرکرد، کە ئێمە وەک یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پێشتر سکاڵا و تێبینی زۆرمان لەسەریان ھەبووە و لەو بارەیەشەوە ھۆشداریمان دابوو.

لەگەڵ دیاریکردنی وادەی بەرێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان و پێش بەرێوەچوونی پرۆسەکە، دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بۆ ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و بۆ بەرگرتن لە یاریکردن بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان، داوای پاککردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەرانمان کرد،لە کۆمسیۆن و ئەنجوومەنی دادوەریش سکاڵای یاساییمان تۆمارکردووە، بەڵام سکاڵاکانمان بەبێ پاساو بەھەند وەرنەگیرا و کاریان لەسەر نەکرا، کە دەرنجامی ھەموو ئەوانەی لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی تێپەڕێندرا و پەلە پەلی تێدا کرا، بە زیانی دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان کۆتایی ھاتوو نیشانەی پرسیاری لەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردن و کارەکانی کۆمسیۆنی ھەرێم دروستکرد، کە بەھەزاران دەنگدەر، لە پرۆسەکە بێبەشکران  و بەبێ رەزامەندی ناویان گواستراوەتەوە.

ھاوکات چەند کاتژمێرێک پێش بەِرێوەچوونی پرۆسەکە، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی ھەرێم چەند بڕیارێکی بە پەلەو سەرپێی لە درەنگانێکی شەو دەرکرد، کە بە مەبەستەوە رێگری کرا لەدەنگدەران و ئاستەنگیان خرایە بەردەم، ئەوەش بۆخۆی کاریگەری نەرێنی ھەبوو لەسەر رێژەی بەشداری دەنگدەران و بە ڕوونیش ئەو ئاستەنگانەمان بینی کە خرانە  بەردەم دەنگدەران بۆ پیادەکردنی ئەو مافە رەوایەی خۆیان.

لە رۆژی دەنگدانیش لە زۆرینەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان غەدر و زوڵمێکی زۆر لە دەنگدەرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کرا، لە چەند ناوچەیەکیش پلان ھەبوو بۆ تێکدانی رەوشی ئەمنی، کە ئەو پلانەش بەرنامە بۆ داڕێژراو بوو تا دەنگی یەکێتی کەم بکات .

بۆ وەرگرتنەوەی ئەو مافەش،یەکێتی بە بەڵگەوە چەندین سکاڵای بۆ کۆمسیۆن بەرزکردوەتووە. 

لێرەوە رایدەگەیەنین: دەبێت کۆمسیۆنی ھەرێم لە ئاست ئەو لێپرسراوییە مێژووییە بێت، بێلایەنانە ھەموو رێکارە یاساییەکان بگرێتەبەر بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان، لەو چوارچێوەیەشدا یەکێتی ھەموو رێکارێکی یاسایی دەگرێتەبەر، تا ئەنجامەکانی کۆتایی ھیچ پێشێلیکارییەکی تێدا نەبێت و دووربێت لە دەستوەردان و یاریکردن بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن.

گەر کۆمسیۆن لەسەر ھەمان رێچکە و بەرنامەبێت، کە سکاڵا یاسایی و سەلمێنراوەکان بەھەند وەرنەگرێت، ئەوا یەکێتی ھەڵوێستێکی جیاواز تری دەبێت.

دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان


SNN:

بەشی ھەواڵ

  11 مانگ پێشتر - Oct 4 2018 11:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.