هەواڵ
هاتوچۆی سلێمانی داخستنی ڕێگەیەكی ڕاگەیاند
بەهۆی مەترسی لەسەر روخانی پردی تانجەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبیل لەو رێگایە قەدەغە دەكات و داواش لە هاوڵاتیان دەكات، لەڕێگەی عەربەتەوە بچنە قەرەداغ.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، بە هۆی باران بارینی زۆرەوە،  مەترسی رووخان لەسەر پردی تانجەرۆ دروستبووە، بۆ ئەو مەبەستەش ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكەینەوە، هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا ئەمبەر‌و ئەوبەری پردەكە بەربەست بكات و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل ڕابگرێت.

ئەوەشیخستۆتەڕوو، لەبەرامبەریشدا هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگای عەربەت و دارەڕەشەوە بچنە قەرەداغ تاوەكو كاتی چارەسەركردنی ئەو حاڵەتە.


SNN:

بەشی هەواڵ

 ساڵ پێشتر - Feb 18 2018 9:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.