هەواڵ
ڕادەستكردنی داهات كێشە دروستدەكات.. هەرێم و بەغدا ڕێككەوتوون
تەوەرە سەرەكییەكانی گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشكرادەكرێت و ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ئاشكرایدەكات هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێككەوتنی سەرەتایی و ڕاشیدەگەیەنێت: كێشەكە لەڕادەستكردنی نەوتە نەك داهات.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو وەفدەی هەرێم كە بڕیارە بچێتە بەغدا، گفتوگۆ لەسەر مادەی 140 و ناوچە دابڕێندراوەكان و چۆنیەتی ئیدارەدانیان دەكات، هاوكات كێشەكانی نەوت و بودجە تاوتوێ دەكەن و ئەو خاڵانە دەبنە سێ تەوەرەی سەرەكی گفتوگۆكانی نێوان هەردولا.

بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، هەرێم و بەغدا بەشێوەیەكی سەرەتایی ڕێككەوتون كە نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بكرێت، دەشڵێت: " بابەتەكە پەیوەست نییە بەداهاتی نەوتەوە، بەڵكو فرۆشتنی نەوتی هەرێمە لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆی عیراقیەوە، ئەگەرنا ڕادەستكردنی داهات تەنها داهاتی خاڵە سنوری و گومڕگ و فرۆكەخانەكان دەگرێتەوە".

سەبارەت بەماوەی ڕێككەوتنی هەردولاش، شیروان میرزا ئاشكرایكرد: لەبەرئەوەی لەمانگی 10 پرۆژەیاسای بودجەی 2020 دێتە پەرلەمان، ئەو لیژنە تەكنیكییانەی نێوان هەردولا تەنها مانگێكیان لەبەردەستدا ماوە تا بگەنە ڕێككەوتن، لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنەش ماف و ئیستحقاقی هەرێم لەناو پرۆژەیاسای بودجە جێگەی دەكرێتەوە.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 10:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.