هەواڵ
پارێزگاری هەولێرو دهۆك دەگۆڕدرێن.. زانیاری ورد لەسەر گۆڕانكاریەكان بڵاوكرایەوە
گۆڕانكاری لەحكومەتی خۆجێیی هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك دەكرێت و ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتیش لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت: پارێزگارو بەڕێوەبەرە گشتییەكانیش دەگۆڕدرێن.

سلێمان خالید، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بە SNNی ڕاگەیاند: گۆڕانكاری لەپۆستە ئیدارییەكانی حكومەتی خۆجێیی پارێزگاكان، لەدوای گۆڕانكاری پۆستی بریكاری وەزارەتەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەستپێدەكات.

سەبارەت بەوردەكاری گۆڕانكاری حكومەتە خۆجێییەكان، سلێمان خالید ئاشكرایكرد: دوای ئەوەی پارێزگاری نوێ هەڵدەبژێردرێت، پارێزگار بەنوسراوی فەرمی ناوی كاندیدی پۆستی بەڕێوەبەرە گشتییەكان ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات و سیڤییەكانیان پێشكەشدەكات بۆئەوەی گۆڕانكارییەكان ئەنجامبدرێن".

سەبارەت بەگۆڕینی پارێزگاری هەولێریش، ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: ئەوەندەی ئاگادارم هەردوو پارێزگاری هەولێرو دهۆك دەگۆڕدرێن، بەڵام كاتەكەی دیار نییەو لەگەڵ ئەوەشدا زۆر درەنگ نابێت و بەمزوانە ئەو گۆڕانكاریانە دەكرێن.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 10:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.