هەواڵ
زانیاری نوێ لەبارەی گۆڕانكارییەكانی یەكێتی
لیژنەیەكی باڵای مەكتەبی سیاسی یەكێتی، هەموو ئەو سیڤییانەی یەكلایی كردۆتەوە كە بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی و بریكاری وەزارەت لە حكومەتی هەرێم و عیراق پێشكەشكراون، بەرپرسێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت، "لەئێستادا تەنها میكانیزمی گۆڕانكارییەكان ماوە".

جوتیار نوری، لێپرسراوی كۆمسیۆنی حكومەت لە ئەنجومەنی ناوەندیی یەكێتی، بەSNNی راگەیاند، هەموو ئەو سیڤییانەی كە ئاراستەی مەكتەبی سیاسی كراون بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و بریكاری وەزارەت لە هەردوو حكومەتی هەرێم و عیراق، تەتەڵە كراون و لەلایەن لیژنەیەكی باڵای مەكتەبی سیاسییەوە ئامادەن بۆ دیاریكردنیان.

وتیشی: "ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە میكانیزمێك دابنرێت بۆ چۆنێتی گۆڕانكارییەكان، كە تائێستا نازانین بە چ شێوەیەكە".

روونكردنەوەی زیاتری داو رایگەیاند، گۆڕانكارییەكانی هەردوو پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و بریكاری وەزارەت لە هەرێم و عیراق دەگرێتەوە.

ئەوەشی ئاشكراكرد، ئەو دوو پۆستە لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی یەكێتی لە حكومەت یەكلایی دەكرێنەوە.

رۆژی 20ی 8ی 2019، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، نوسراوێكی لەبارەی گۆڕانكارییەكان لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی بەرەو ژوورەوە بڵاوكردەوە كە لەماوەی زیاتر لە چوار ساڵە لەپۆستەكانیان لە هەرێم و بەغدا ماون.


SNN:

ئەركان جەبار

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 10:28PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.