هەواڵ
گۆڕانکاری لەکرێی ئاوی ماڵاندا دەکرێت..لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیانە
لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیان گۆڕانکاری لە ڕێنمایی کرێی ئاوی ماڵاندا دەکرێت و بڕی پارەکەی کەمدەکرێتەوە، بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش جیاوازییەکەی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت: بڕیارەکە بۆ خولی دووەمی خوێندنەوەی پێوەرەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

محەمەد مەجید، سەرۆکی لیژنەی دانان و خوێندنەوەی پێوەری ئاو لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: خوێندنەوەی پێوەری ئاو لەخولی یەکەمدا پارەیەکی زۆر بۆ ھاوڵاتیان ھاتبۆوە، بەڵام بۆ خوێندنەوەی خولی دووەم کە ڕۆژی یەکشەمەی داھاتوو دەست پێدەکات، ڕێنماییەکە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە.

وتیشی: بەپێی ئەو گۆڕانکارییەی لە ڕێنماییەکەدا کراوە، بەراورد بە خولی یەکەم لە خولی دووەمدا پارەیەکی کەمتر بۆ ھاوڵاتیان دێتەوە، چونکە پێشووتر ئەگەر ماڵێک لەیەک مانگدا ٦٠ مەتر سێجا ئاوی بەکاربھێنایە ١٢٠ ھەزار دیناری بۆ دەھاتەوە، بەڵام دوای ئەوەی دەستکاری ڕێنماییەکە کرا، ئەو ٦٠ مەتر سێجایە کە دەکاتە ٣٠٠ بەرمیل ئاو، نرخەکەی کەمدەبێتەوە بۆ ٢٥ ھەزار و ٧٥٠ دینار.

سەرۆکی لیژنەی دانان و خوێندنەوەی پێوەری ئاو لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی جەختی لەوەشکردەوە، پڕۆژەی پێوەری ئاوی ماڵان بەھیچ شێوەیەک ھەڵناوەشێتەوەو بەردەوام دەبێت.


SNN:

سۆران سەعید

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 8:58PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.