هەواڵ
دوو پڕۆژەیاسا رەوانەی حكومەت دەكرێت .. زەوی دەردێت
وابڕیارە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ شەش پڕۆژەیاسا بكات، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستانیش پڕۆژەكان ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت: هەردوو پڕۆژەی سندوقی خانەنشینی و یاسای پارێزبەندی مامۆستایان رەوانەی حكومەت كران، لەبەرئەوەی رەهەندی دارایی هەیە.

ڕۆژی 21ی 8ی 2019، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان كۆبۆوەو بڕیاردرا شەش پرۆژەیاسا لەوەرزی نوێی دانیشتنەكانی پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ بكرێت و ئەو پڕۆژانەش كە بارگرانی بۆ حكومەت دروست دەكەن رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت.

بژار كۆچەر سەرۆكی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان بەSNNی راگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا لەكۆی 11  پڕۆژەیاسا، بڕیاردرا شەش پڕۆژەیاسا لەوەرزی نوێی دانیشتنی پەرلەمان، خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ بكرێت.

وتیشی:"پڕۆژەكانی دیكە رەتنەكراونەتەوە، بەڵام دوو لەو پڕۆژانە پێش جەژن رەوانەی حكومەت كراون، یەك دوو پڕۆژەی دیكەشیان تایپی خراپ بووەو دووبارە بەشێوازێكی باش تایپ دەكرێنەوە".

ئاشكراشیكرد، ئەو شەش پڕۆژەیەی بڕیاردرا خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ بكرێت، بریتین لەپڕۆژەیاساكانی(بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغبردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان، پاراستنی بەرهەمە عیراقییەكان، رێكخستنەوەی عەلوەكان، واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان، كۆنتڕۆڵكردنەوەی پارە دزراوەكان، یاسای هەناردەو هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان).

سەرۆكی لیژی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان وتی:"هەردوو پڕۆژیاسای دروستكردنی سندوقی خانەنشین، پارێزبەندی مامۆستایان و بنەڕەتی و ئامادەیی و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی، رەوانەی حكومەت كران، لەبەرئەوەی رەهەندی داراییان هەیە".

وتیشی:"پڕۆژەیاسای پاراستنی پارێزبەندی مامۆستایان لەناونیشاندا هیچ رەهەندێكی دارایی نییە، بەڵام لەمادە(6 و 7)ی پڕۆژەكەدا باس لەپێدانی زەوی و پێدانی قیستی كاش بەمامۆستایان دەكات".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 7:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.