هەواڵ
پەیامێكی بەپەلە دەدرێتە بەغدا.. زیان بەجموجۆڵی بازرگانی هەرێم دەگات
هەرێمی كوردستان لەبارەی پابەندبوونی بەیەكخستنی پێناسە گومرگییەكانەوە پەیامێك ئاراستەی بەغدا دەكات، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت: پاشاگەردانی ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق، زەرەری زۆری لەجموجۆڵی بازرگانی دەروازەكانی هەرێم گەیاندووە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو دۆخە سیاسییەی لەعیراق هەیە، جۆرێك لەپاشاگەردانی لەدەروازەكانی ناوەڕاست و باشور هەیەو ناتوانن كۆنتڕۆڵی دەروازەكانیان بكەن، بەپێچەوانەشەوە لەهەرێمی كوردستان سەرجەم دەروازەكان كۆنترۆڵكراون و یاساو ڕێنماییەكانیش وەكو خۆی جێبەجێدەكرێن.

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم، جێبەجێكردنی تەواوی یاساو ڕێنماییەكان لەهەرێم نابەرامبەری دروستكردووە، دەشڵێت: "ناتوانین ركابەری دەروازەكانی ناوەڕاست و باشور بكەین، ئەوەش كاریگەری خراپی لەسەر دەروازە بازرگانییەكانی هەێم دروستكردووەو لاوازی كردووە".

ئاماژەی بەوەشدا كە پەیامیان گەیاندۆتە بەغداو وتی:"گفتوگۆمان لەگەڵ بەرپرسانی گومرگی عیراقی كردوە بەڵام كۆنترۆڵكردنی دەروازەكان لەدەسەڵاتی ئەوانیشدا نییە، ئەگەرنا چەندجارێك ئاگادارمانكردوونەتەوە".

ئەوەشی ئاشكراكرد، لەو دۆخەی كە هەیانە، گومرگی عیراقیش زەرەرمەندە بەهەمانشێوەی ئێمە، بۆئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیشمان ئاگاداركردۆتەوە كە چارەسەری ئەم كێشەیە بكەین.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 6:54PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.