هەواڵ
گرفت بۆ یاسای سەربازیی زۆرەملێ دروستدەبێت
لیژنەی ئاسایشی و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كار بۆ گەڕانەوەی سەربازیی زۆرەملێ دەكات و بۆئەو مەبەستەش پرۆژەیاسایەك ئامادە دەكات، وەزارەتی بەرگری عیراقیش رایدەگەیەنێت: ئەگەر یاساكە پەسەندیش بكرێت، تا چەند ساڵێكیش تر ناتوانرێت بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز، لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی بەرگری عیراقەوە بڵاویكردۆتەوە، یاسای سەربازیی زۆرەملێ، پێویستی بە بودجەیەكی زۆرو چەندین رێوشوێنی دیكەی سەربازی هەیەو بەبێ ئامادەكاریی پێشوەخت، ناتوانرێت جێبەجێ بكرێت.

سەرچاوە سەربازییەكە وتیشی: لەئێستادا وەزارەتی بەرگری بەهۆی سەرقاڵبوونی بە پاراستنی سنوورەكان و پەرەپێدانی تیمە هەواڵگرییەكان، ناپرژێتەسەر كاركردن بۆ وەرگرتنی سەربازیی زۆرەملێ، ئەو یاسایەش لە دۆخێكی ئارام و لە بوونی ئەمنییەتێكی باش جێبەجێ دەكرێت، نەك لە ئێستادا كە هێشتا مەترسیی داعش ماوە.

سەرچاوە سەربازییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە كە جێبەجێكردنی سەربازیی زۆرەملێ، پێویستی بە بودجەیەكی زۆر هەیە بۆ كردنەوەی سەربازگەو خولی مەشق و راهێنان، وتی: هەربۆیە ئەگەر یاساكە لەمساڵیشدا پەسەندبكرێت، تا چەند ساڵێكی تر ناتوانرێت بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.


SNN:

بەشی هەواڵ

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 6:28PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.