هەواڵ
نرخی مۆلیدە ئەهلیەكان زیاد دەكرێت
زیادبوونی نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر، كاردانەوەی لێدەكەوێتەوەو سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەكانی ئەو پارێزگایەش ڕایدەگەیەنێت: بەڕێژەی 15%ی قازانج بۆ هەر ئەمپێرێك دەدرێتە خاوەن مۆلیدەكان و دەشڵێت: "نرخی مانگانەی هەر مۆلیدەیەك لەگەڵ مۆلیدەیەكی دیكە جیاوازە".

قارەمان مەولود، سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەولێر، بە  SNNی ڕاگەیاند: هەر مۆلیدەیەك چەند كاتژمێر كاربكات، بەپێی ئەو كاتژمێرانە پارە لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت، هەرچەند زیاتر كاربكەن پارەی زیاتر وەردەگیرێت.

وتیشی:" ناكرێت هاوڵاتیان جیاوازی پارەی كارەبای گەڕەكی خۆیان لەگەڵ گەڕەكێكی دیكە بكەن، تەنانەت نابێت بەراوردی نێوان دوو مۆلیدەش بكرێت، چونكە هەریەكەیان بەپێی كاركردنی خۆیان پارە لەهاوڵاتیان وەردەگرن، تەنانەت كارپێكەری مۆلیدەیەك ڕەنگە چالاك بێت و ڕاستەوخۆ لەدوای نەمانی كارەبای نیشتمانیی كار بەمۆلیدەكە بكات، بەڵام كارپێكەرێكی دیكە ڕەنگە 10 خولەك دوابكەوێت، كە ئەمەش كاریگەری لەسەر نرخی مانگانە دەبێت".

لەبارەی ناڕازی بوونی هاوڵاتیانیش لەنرخی كارەبای مۆلیدە، قارەمان مەولود ئاشكرایكرد: كۆتایی هەموو مانگێك لیژنەكانمان سەردانی مۆلیدەكان دەكەن، ڕێژەی كاركردنی كاتژمێری پێوەری مۆلیدەكان و تێكڕای نرخی گازوایل لەو مانگە دیاریدەكرێت، پاشانیش  ڕێژەی 15%ی قازانج بۆ هەر ئەمپێرێك دەدرێتە خاوەن مۆلیدەكان، بەو جۆرەش نرخی هەر ئەمپێرێك لەسەر هاوڵاتیان دیاریدەكرێت.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 5:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.