هەواڵ
موچەی تەواوی وەزارەتەكان دابەشدەكرێت
لەدوای گەیشتنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت، بەپێی ئەو زانیارییەكانی SNNیش، رۆژی شەممەی داهاتوو خشتەی موچە بڵاودەكرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە گەنجینەكانی هەرێمەوە دراون بەSNN، رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو 25ی 8ی 2019 دەست بەدابەشكردنی موچەی هەموو ئەو وەزارەت و دەستانە دەكرێت كە تائێستا موچەیان پێنەدراوەو هەر لەو هەفتەیەشدا كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی مانگی (5) دەهێنرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، رۆژی شەممەی داهاتوو خشتەی دابەشكردنی موچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی گەنجینەكانی هەرێم دەكرێت.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 22ی 8ی 2019، وەزارەتی دارایی عیراق فەرمانی خەرجكردنی موچەی مانگی (8)ی فەرمانبەرانی هەرێمی دەركرد كە بڕەكەی 454 ملیار دینارە.  


SNN:

ئەركان جەبار

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 4:55PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.