هەواڵ
حكومەت بۆ زیادەرۆییەكانی سنوری سیتەك رێوشوێنی نوێ‌ دەگرێتەبەر
لەپارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ڕێكخستن و بنبڕكردنی زیادەڕەۆی و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانی سیتەك ئەنجامدەدرێت و پارێزگاری سلێمانیش بەشێك لە ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە و پلانەكانیان بۆ رێگریكردن لەزیادەرۆی و رێكخستنەوەی سنورەكە ئاشكرادەكات.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەSNNی راگەیاند: وەكو پارێزگای سلێمانی لەدوای دەركردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی2018 بۆ نەهێشتنی زیادەڕەوی كارمان كردووە، لەدواین كۆبونەوەشماندا گفتوگۆمان لەسەر ئەوەكرد ئەو موڵك و ماڵانەی لەپێش 1ی 1ی 2018 دروستكراون و بوون بەئەمری واقیع لەسنوری شارەوانی سیتەك و دەوروبەری چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، تاوەكو نەبن بەبارگرانی بەسەر شوێنەكانی ترەوەو شەقام و كۆڵانەكانیان رێكبخرێتەوە.

وتیشی: جەخت لەسەر كاركردن بە بڕیارەكانی پێشو بۆ بنبڕكردنی زیادەڕەوی دەكەینەوە، هەروەها چەندین بڕیاری تازەمان دەكردوە لەوانە دروستكردنی لیژنەیەك تاوەكو كاری جددی بكەن بۆ رێگریكردن لەهەر زیادەڕەوییەك لەناوچەكەدا.

پارێزگاری سلێمانی، راشیگەیاند: دەرخستەی پێویست بۆ ناوچەكە دەكرێتەوە، لەگەڵ تۆماركردنی سەرجەم موڵكەكان تاوەكو بتوانین كاری لەسەر بكەین.


SNN:

هەورامان هاشم

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 4:28PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.