هەواڵ
چاكسازی له‌رێگاوبانه‌كانی سلێمانی ده‌كرێت .. ئه‌م رێگایانه‌ ده‌گرێته‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕی 13 ملیار دینار بۆ چاكسازی له‌ رێگاوبانه‌كانی سلێمانی خه‌رج ده‌كات و به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت"هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌شتنی بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ ده‌ستده‌كه‌ین به‌كاركردن له‌چاكسازی له‌رێگاوبانه‌كان" و ناوی‌ ئه‌و رێگا و شوێنانه‌ش ئاشكراده‌كات كه‌ بڕیاره‌ كاری‌ تێدا بكه‌ن.

ئیبراهیم عه‌زیز به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی، به‌SNNی راگه‌یاند: ساڵانه‌ بۆچاكسازی له‌رێگاوبانه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی داوای 15 ملیۆن دۆلار ده‌كه‌ین و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ساڵی 2019 نزیكه‌ی 13 ملیار دیناری‌ بۆمان خه‌رج كردووه‌، به‌ڵام تائێستا به‌ڕه‌سمی به‌ئێمه‌ نه‌گه‌یشتووه‌.

وتی: هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌شتنی بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ ده‌ستده‌كه‌ین به‌كاركردن له‌چاكسازی له‌رێگاوبانه‌كان، هه‌وڵده‌ین له‌م ئه‌مساڵدا ئه‌و رێگایانه‌ی پێویستیان به‌چاكسازییه‌ چاك بكه‌ین، ئه‌ویش له‌ڕێگای چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ كه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌شێك له‌كاره‌كان جێبه‌جێده‌كات.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی، راشیگه‌یاند:له‌سه‌ره‌تادا له‌و رێگا سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین وه‌كو رێگای دوكان-سلێمانی و سلێمانی-كه‌ركوك، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌رێگای ئاخجه‌له‌رو رێگاكانی سنوری شارباژێرو گه‌رمیان و رانییه‌و چه‌ند رێگایه‌كی تر كه‌ پێویستیان به‌چاكسازییه‌ كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 2:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.