هەواڵ
وه‌زیری دارایی هه‌رێم له‌باره‌ی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غداو موچه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات
لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ كوردستان رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ دواكه‌وتنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غداوه‌ ده‌دات و ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر هه‌مان پرس سه‌ردانی‌ وه‌زیری دارایی و ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كردووه‌ و پێیڕاگه‌یاندین كه‌هیچ گرفتێك له‌ ناردنی‌ پاره‌كه‌ نییه‌ و به‌هۆی پشووه‌كانی‌ جه‌ژنه‌وه‌ ناردنی‌ پاره‌كه‌ دواكه‌وتوه‌.

د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند:دوێنێ چوارشه‌ممه‌ سه‌ردانی‌ وه‌زیری دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمان كرد سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا و به‌دواداچوونم كرد، له‌به‌رامبه‌ردا ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی دڵنیاییدا كه‌هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌باره‌ی‌ راگرتنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا نییه‌.

رونیشیكرده‌وه‌، دواكه‌وتنی‌ پاره‌كه‌ به‌هۆی گرفتێكی‌ ته‌كنیكی‌ بوه‌ كه‌هۆكاره‌كه‌ی‌ پشوه‌كانی‌ جه‌ژنی‌ قوربان بووه‌، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد ده‌بوایه‌ دوێنێ پاره‌كه‌ بگاته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌ر بۆیه‌ ناردنی‌ پاره‌كه‌ له‌ئان و ساتدایه‌ به‌گوێره‌ی‌ قسه‌ی‌ وه‌زیری دارایی و ئابوری‌ دڵنیایشیدا هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆناردنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا تایبه‌ت به‌موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نییه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد ده‌توانرێت به‌داهاتی‌ ناوخۆ و ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ده‌یفرۆشێت موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی‌ كوردستان دابین بكرێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 12:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.