هەواڵ
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ پێنج ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.. زانیاری له‌باره‌ی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا
به‌گوێره‌ی‌ به‌دواداچوونێكی‌SNN هۆكاری‌ ناردنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆدابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ پێنجی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی‌ كه‌ تائێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ كێشه‌یه‌كی‌ ته‌كنیكیه‌ و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكرێته‌وه‌و تا 29 بۆ 30 ئه‌م مانگه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ پێنجی فه‌رمانبه‌ران بهێندرێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ به‌SNNدراون، تائێستا بانكه‌كان له‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ پێنجی‌ ئه‌مساڵی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی‌ ماون و موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه‌.

له‌زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هۆكاری‌ نه‌گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی‌ ته‌كنیكی بووه‌ و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ ده‌ست به‌به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی مانگی‌ پێنجی‌ ئه‌مساڵی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌.

له‌زانیارییه‌كانی‌ SNNته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا بگاته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و تا 29 بۆ 30 ئه‌م مانگه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی مانگی‌ پێنجی ئه‌مساڵ ده‌هێندرێت.

لای خۆشیه‌وه‌، حاجی‌ عابد مزوری، به‌رێوه‌به‌ری‌ لقی‌ هه‌ولێری بانكی‌ ناوه‌ندی به‌SNNی راگه‌یاند: تا ئه‌مڕۆ 22ی 8ی 2019پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران نه‌گه‌یشتۆته‌ ده‌ستیان ئه‌و ته‌مویله‌ی‌ تایبه‌ته‌ به‌ناردنی‌ پاره‌كه‌ له‌به‌غداوه‌ بۆیان نه‌كراوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ هۆكاری نه‌ناردنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدایان بۆ ڕووننه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ عیراقه‌وه‌ و ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانی‌ فه‌رمانه‌كه‌ی‌ به‌غدا ده‌كه‌ن.


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 11:55AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.