هەواڵ
پۆلیس ده‌ستگیركردنی‌ سێ باند راده‌گه‌یه‌نێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی‌ سێ باندی‌ دزیكردنی‌ راگه‌یاند و وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش زانیاری‌ زیاتر له‌باره‌ی‌ ئه‌و باندانه‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت"باندێكیان گیرفانی‌ هاوڵاتیانیان بڕیوه‌"و داوایه‌كیش ئاڕاسته‌ی‌ هاوڵاتیان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ 22ی‌8ی‌2019،  رائید شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی‌ سێ باندی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێل و مۆبایل و بڕینی‌ گیرفانی‌ هاوڵاتیانی‌ راگه‌یاندو وتی‌"به‌هه‌ماهه‌نگی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیومانه‌ ئه‌و باندانه‌ ده‌ستگیربكه‌ین و به‌شێكیان دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه‌".

وتیشی‌:"دوان له‌بانده‌كان هه‌ستاون به‌دزینی‌ ئۆتۆمبێل، یه‌كێك له‌بانده‌كانیش كه‌ له‌دو كه‌س پێكهاتون هه‌ستاوه‌ به‌دزینی‌ ئۆتۆمبێل له‌جۆری‌ مه‌رزییه‌ و یه‌كێكیان ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ دزیوه‌ ئه‌وی‌ تریشیان له‌سنوری‌ ئاكرێ ساغی‌ كردۆته‌وه‌، له‌ئێستادا ده‌ستگیركراون و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، یه‌كێكی‌ دیكه‌ له‌و باندانه‌ له‌سنوری‌ ناو شاری‌ رانیه‌ هه‌ستاون به‌دزینی‌ مۆبایل، به‌هاوكاری‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سی‌ دیكه‌، جگه‌له‌وه‌ش گیرفانی‌ هاوڵاتیانیان بڕیوه‌ ئێستا ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ راپه‌ڕین، دڵنیاشی‌ به‌هاوڵاتیاندا، كه‌ شه‌و و رۆژ له‌ئه‌ركدا ده‌بن بۆپاراستنی‌ سه‌روماڵیان، داوای‌ له‌هاوڵاتیانیش كرد هاوكاری‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بكه‌ن و له‌كاتی‌ بینینی‌ هه‌رتاوانێك ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 11:45AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.