هەواڵ
حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن
وابڕیاره‌ چه‌ند وه‌فدێكی هه‌رێم بۆ پرسی نه‌وت و بودجه‌و موچه‌و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان سه‌ردانی به‌غدا بكات، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت:دوای سه‌ردانی ئه‌و سێ وه‌فده‌ی هه‌رێم، ئێمه‌ش وه‌كو لیژنه‌كه‌مان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین.

عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌د بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌SNNی راگه‌یاند: وابڕیاره‌ له‌م ماوه‌یه‌دا سێ وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسه‌كانی، نه‌وت، دارایی و بودجه‌و موچه‌و ماده‌ی 140.

وتیشی:"بڕیارمانداوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌فدانه‌ی هه‌رێم له‌به‌غدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، ئێمه‌ش لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنین و سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین، به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ماده‌ی 140، له‌وانه‌ش وه‌زیری داد، دارایی عیراق و لایه‌نه‌كانی دیكه‌".

راشیگه‌یاند: تائێستا واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌مان دیارینه‌كردووه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا بچینه‌ به‌غدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاریداوه‌ به‌كاراكردنه‌وه‌ی كاركردن له‌سه‌ر ماده‌ی 140،"به‌ڵام هه‌ر ته‌نیا كاراكردنه‌وه‌ به‌س نییه‌، كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گیروگرفتی دیكه‌ هه‌یه‌، پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 11:32AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.