هەواڵ
هۆشدارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌.. زانیاری هه‌واڵگری ئاشكراده‌كرێت
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هۆشداری توند ده‌دات له‌ به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش له‌ عیراق و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش هۆكاری خۆڕێكسختنه‌وه‌و به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئه‌و گروپه‌ ئاشكراده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مجاره‌ داعش به‌ ئاشكرا و به‌كاروانی ئۆتۆمبێل و چه‌كی نوێوه‌ نمایش ده‌كات.

لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ئۆپراسیۆنه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌SNNی راگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كانمان، ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێكه‌ چه‌كدارانی داعش به‌شێوه‌ی ئاشكراو له‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵی گه‌وره‌ ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی زۆربوونی ژماره‌ی هێزه‌كانیان و ئۆتۆمبێل و چه‌كی نوێ نمایش ده‌كه‌ن.

وتیشی:"پێشتر له‌دوای له‌ده‌ستدانی هێزه‌كانیان و له‌ناوبردنیان له‌ عیراق، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانده‌توانی به‌وشێوه‌ ئاشكرایه‌ خۆیان ده‌ربخه‌ن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و گروپه‌ له‌ به‌هێزبوونه‌وه‌دایه‌".

به‌وته‌ی لیوا قاره‌مان كه‌مال، ئێستا داعش به‌ئاشكرا له‌ناوچه‌كانی باشوور و باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك، هه‌روه‌ها له‌ ده‌شتی موسڵ له‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵی گه‌وره‌ ده‌رده‌كه‌ون.

له‌باره‌ی هۆكاری به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ئۆپراسیۆنه‌كان وتی:"هۆكاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منیه‌ی كه‌ له‌ناوچه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپا دروست بووه‌، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ دروست نه‌بێته‌وه‌، داعش به‌هێزتر ده‌بێت".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 9:02AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.