هەواڵ
یه‌كێتی مامۆستایان داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كات
هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ ئینگلیزییه‌كان ئاشكراده‌كرێت و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌بوایه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ په‌له‌ی نه‌كردایه‌ له‌ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌و داواكارین ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌ی كێشه‌یان نییه‌ به‌ده‌ربكرێن.

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌SNNی راگه‌یاند: هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی به‌ئینگلیزیكردنی هه‌ردوو وانه‌ی(بیركای و زانست) هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وه‌وه‌ نییه‌ كه‌پڕۆسه‌ی به‌ئینگلیزیكردنی ئه‌و دوو وانه‌یه‌ بۆ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ناگونجێت، به‌ڵكو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌كه‌دا.

وتیشی:"سه‌رنه‌كه‌وتنی پڕۆسه‌كه‌ش مانای ئه‌وه‌ نییه‌ شكستیهێناوه‌، پێمانوایه‌ هه‌نگاوه‌كه‌ زۆرباشبوو، به‌ڵام زه‌مینه‌ی بۆ نه‌ره‌خسێنرابوو، ده‌توانرا سود له‌ده‌رچووانی زمانی ئینگلیزی زانكۆكان وه‌ربگیرێت و گرێبه‌ستیان بۆ بكردنایه‌".

راشیگه‌یاند: ده‌بوایه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌خێرایی بڕیاری له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ نه‌دایه‌، به‌ڵكو ده‌رفه‌ت بدرێت به‌هه‌ندێك له‌خوێندنگه‌كان به‌رده‌وامبوونایه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی قۆناغی پێنجی بنه‌ڕه‌تیان به‌ئینگلیزییه‌.

جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان ده‌شڵێت:"په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ندێك خوێندنگه‌ نه‌گرێته‌وه‌ كه‌ كێشه‌یان نییه‌".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، هۆكاری ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ بۆ ناڕه‌زایه‌تی هه‌ندێك له‌مامۆستایان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ توانایان نه‌بوو ئه‌و وانه‌یه‌ بڵێنه‌وه‌، ده‌بوایه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ په‌نای بۆ ئه‌و ده‌رچوانه‌ ببردایه‌ كه‌ به‌شێوازێكی رێكوپێك ده‌توانن ئه‌و دوو وانه‌یه‌ بڵێنه‌وه‌، چونكه‌ پڕۆسه‌كه‌ له‌ لوبنان و ئێران پیاده‌كراوه‌و سه‌ركه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێناوه‌.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 مانگ پێشتر - Aug 22 2019 8:35AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.