هەواڵ
وادەی دابەشکردنی ئەم موچەیە راگەیەنرا
ئامادەکارییەکان بۆ خەرجکردنی موچەی ١٣ ھەزار کەمئەندام دەستیپێدەکرێت و بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیش رایدەگەیەنێت:دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی ژمێریاری، ھەفتەی داھاتوو موچەکەیان دابەشدەکەین.

ئەمڕۆ ٢١ی ٨ی ٢٠١٩، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و دارایی و فەرماھەنگی ھەماھەنگی لەئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە، بەمەبەستی دانانی میکانیزمێک بۆ خەرجکردنی موچەی ١٣ھەزار کەمئەندام کە لەپشکنین دەرچوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، کۆبوونەوەکە ئەنجامی باشی ھەبووە، بەڵام ئەندامانی کۆبوونەوە بڕیاریانداوە تاوەکو موچەی ئەو کەمئەندامانە دابەشدەکرێت، ھیچ لێدوانێک نەدەن.

فوئاد سدیق بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم بەSNNی راگەیاند: لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لەدیوانی وەزارەتی سەرقاڵی ئامادەکارییەکانە بۆئەوەی ھەفتەی داھاتوو موچەی ئەو ١٣ ھەزار کەمئەندامە دابەشبکرێت.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Aug 21 2019 7:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.