هەواڵ
له‌به‌غداوه‌ چه‌كی ئه‌م پاره‌یه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێم
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایلۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت،"به‌شی دووه‌می پاره‌كه‌ كه‌بڕه‌كه‌ی 10ملیار دیناره‌ چه‌كه‌كه‌ی‌ له‌به‌غداوه‌ گه‌شتۆته‌ هه‌رێم" و ده‌شڵێت: دوای ته‌واوكردنی كاره‌كان پاره‌كه‌ش ده‌گاته‌ هه‌رێم.

محه‌مه‌د حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند:دوای هاتنی به‌شی یه‌كه‌می پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2019، كه‌ بڕه‌كه‌ی  5 ملیار دیناربوو، له‌ئێستادا به‌شی دووه‌می پاره‌كه‌ كه‌بڕه‌كه‌ی 10ملیار دیناره‌ چه‌كه‌كه‌ی‌ له‌به‌غداوه‌ گه‌شتۆته‌ هه‌رێم.

وتیشی: هاتنی به‌شی دووه‌می پاره‌كه‌ كۆمه‌ڵێك كاری ڕۆتینی له‌نێوان بانكه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ماوه‌ و دوای ته‌واوكردنی كاره‌كان پاره‌كه‌ش ده‌گاته‌ هه‌رێم و دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی ئاشكراشیكرد، پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی ئه‌مساڵ، نزیكه‌ی(60 ملیار دیناره‌)و حكومه‌تی عیراق به‌شێوه‌ی سلفه‌ بۆهه‌رێمی ده‌نێرێت، له‌كاتێكدا ساڵی پار به‌یه‌كجار پاره‌كه‌ نێردراوه‌.


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 مانگ پێشتر - Aug 19 2019 12:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.