هەواڵ
سبەینێ موچەی ئەم شوێنە دابەشدەكرێت...زانیارییەكی گرنگ لەبارەی موچەی وەزارەتەكانی دیكە
سبەینێ یەكشەممە موچەی مانگی پێنجی ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەكرێت و بەگوێرەی زانیارییەكان دابەشكردنی موچەی ئەو وەزارەت ودەستانەی كە تائێستا موچەیان وەرنەگرتوە تا26ی ئەم مانگە كۆتایی بەدابەشكردنی موچە دەهێندرێت.


بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەSNNدراون كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی دارایی وئابوری هەرێم بانكەكانی لە دابەشكردنی موچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ ئاگاداركردۆتەوە وسبەینێ یەكشەممە 18ی8ی 2019 موچەی ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەكرێـت.

ئەوەشخراوەتەڕوو ئەو وەزارەت و دەستانەی كە تائێستا موچەیان وەرنەگرتوەو چاوەرواندەكرێت لەسبەینێوە ئاگاداربكرێنەوە بۆ دابەشكردنی موچەكانیان.

باسلەوەشكراوە تائێستا یەكلانەكراوەتەوە كە پارەكەی بەغدا كەی ڕەوانەدەكرێت و بەڵام بۆ موچەی ئەم مانگە كە چوار ڕۆژ پشووبووە بەو هۆیەوە تا 26ی ئەم مانگە كۆتایی بەدابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دەهێندرێت لەكاتێكدا مانگەكانی پێشتر تا 23ی مانگ كۆتایی بەدابەشكردنی موچە دەهێندرا . 


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Aug 17 2019 5:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.