هەواڵ
مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئوتومبێل دەگۆڕێت ... ئەم بڕە پارەیەی دەوێت
مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێل دەکرێت بەکارتی ئەلیکترۆنی و بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمیش رایدەگەیەنێت: تەنیا رێکاری بانکی ماوە بۆئەوەی ئەو کۆمپانیایەی سیستمەکە دادەنێت دەستبەکار بێت.

لەسەروبەندی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم، وەزارەتی ناوخۆ گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کردووە بۆ دانانی سیستمێکی ئەلیکترۆنی بەمەبەستی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێل، بەشێًوەک کە لەھەموو وڵاتێکدا کاری پێبکرێت.

د.سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم بە SNNی راگەیاند: کۆمپانیاکە لەکاتێکدا ھاتە ھەرێمی کوردستان کە گۆڕانکاری بەسەر حکومەتدا ھات، بۆئەوەی دەست بەکارەکانی بکات، پێویستە (Letter of Credit) واتە (LC) لەبانکدا بۆ بکرێتەوە.

وتیشی: "ئەو کارە بەگرێبەستێکی نێودەوڵەتی کراوە، دەبێت بودجەی تەرخانکراو لەبانکدا دابنرێت، تاوەکو بەپێی رێژەی سەرکەوتنی کارەکە قۆناغ بەقۆناغ پارە بۆ کۆمپانیاکە بگوازرێتەوە".

راشیگەیاند: نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم کراوە، تاوەکو رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ کردنەوەی ئەو (ئێڵ سی)یە.

بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم دەڵێت: "ھیچ گۆڕانکارییەک بەسەر بڕیاری گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێل نەھاتووەو بودجەی پێویستی بۆ تەرخانکراوە، بەڵام چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین بۆ کردنەوەی ئەو (ئێڵ سی)یە، ئەویش ئەوەندە ئاسان نییە".

بەپێی بڕیارەکە گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێل بۆ کارتی ئەلیکترۆنی، ئەگەر ھیچ غەرامەیەکی تێدا نەبێت، تەنیا (٣٠) ھەزار دیناری تێدەچێت.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Aug 14 2019 12:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.