هەواڵ
وەزیری دارایی لەبارەی خەرجکردنی سێ موچەکە روونکردنەوە دەدات
ھەرێم لەدابەشکردنی موچەدا سێ مانگ لەدواوەیەو وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمیش رایدەگەیەنێت: رێککردنەوەی موچە پەیوەندی بەداھاتەوە ھەیە، ئەگەر داھاتی ھەرێم باشبوو، موچەش رێکدەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر داھاتەکە خراپبوو، بارۆخەکە بەگشتی خراپ دەبێت.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم بە SNNی راگەیاند: رێککردنەوەی موچەی فەرمانبەران پەیوەندی بەداھاتەوە ھەیە، ئەگەر داھاتی ھەرێم باش بێت، موچەش رێکدەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر داھاتەکە خراپ بێت، بارودۆخ بەشێوەیەکی گشتی خراپ دەبێت.

وتیشی: "پلانمان ھەیە چۆن داھاتی ناوخۆ رێکبخەینەوە، ھەوڵبدەین زیادی بکەین و سەرچاوەکانی داھاتیش بەشێوەیەکی گشتی دابین بکەین، بۆئەوەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک ھەبێت".

راشیگەیاند: بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، داھاتی سەرجەم وەزارەتەکان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و لەوێوە بەپێی پێویست دابەشدەکرێتەوە.

ھەرێمی کوردستان لەدابەشکردنی موچەدا سێ مانگ لەدواوەیە، کە ئەوەش کەڵەکەبووی چەند ساڵی رابردووە کە ھەرێم لەقەیرانی داراییدا بووە.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Aug 12 2019 10:00AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.