هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وت و پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌دات
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌جێنداو ستراتیجی خۆی ئاماده‌ ده‌كات و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت:"كێشه‌كان خۆی له‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌، پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چاكسازی ناو لیستی موچه‌و سڕینه‌ی بندیوار ده‌بینێته‌وه‌"، كه‌ به‌به‌رنامه‌یه‌كی چڕوپڕه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.

تائێستا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوو كۆبوونه‌وه‌ی كردووه‌و له‌هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ندییان به‌چاكسازی و رووبه‌ڕووبووه‌نه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ هه‌بووه‌و تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی موچه‌و پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌تی دارایی نه‌كردووه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی SNN له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، "له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ر وه‌زاره‌تێك ئه‌جێنداو سیاسیه‌تی ستراتیجی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌پێی خشته‌یه‌ك، كام له‌كێشه‌كانی ئه‌وله‌ویه‌تی زیاتربێت بۆ چاره‌سه‌ركردن، ئه‌وه‌ ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت".

هه‌ر له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه‌،"كێشه‌یه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی خۆی له‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌، راگرتنی‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چاكسازی ناو لیستی موچه‌، سڕینه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بندیوارو چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ ده‌بینێته‌وه‌، هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی باسكراوه‌و به‌دڵنیاییه‌وه‌ وه‌زیری دارایی به‌به‌رنامه‌یه‌كی چڕوپڕه‌وه‌ ده‌ینرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 مانگ پێشتر - Jul 29 2019 9:52AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.