هەواڵ
موچه‌خۆرانی‌ پله‌ چوارتا پله‌ 10 ئاگادارده‌كرێنه‌وه
لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ جێبه‌جێكردنی بڕیارێكی حكومه‌ت بۆ زیادكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ پله‌ چوار تا پله‌ 10 ده‌دات، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مساڵ حكومه‌تی‌ فیدراڵ بڕیاری بۆ زیادكردنی‌ موچه‌كه‌یان ده‌ركرد، به‌ڵام چاوه‌روانی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای خزمه‌تی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌كرێت كه‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی عێراق رێكبخاته‌وه‌.

شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی راگه‌یاند پێشتر كه‌ بڕیاری زیادكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی پله‌ چوار تا پله‌ 10 درابوو، جێبه‌جێنه‌كرا هه‌رچه‌نده‌ له‌مساڵدا حكومه‌تی‌ فیدڕاڵ بریاری جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و یاسایه‌ی‌ ده‌ركرد، به‌ڵام كاری‌ پێنه‌كراوه‌ تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌.

ڕونیشیكرده‌وه‌، چاوه‌ڕوانی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای‌ خزمه‌تی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌كرێت كه‌ئێستا پرۆژه‌ یاساكه‌ له‌به‌رده‌می‌ په‌رله‌ماندایه‌و ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت چاوه‌روانده‌كرێت موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی‌ عێراق رێكبخرێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر یاسای خزمه‌تی‌ خانه‌نشینی‌ مه‌ده‌نی په‌سه‌ندبكرێت، شوێنی‌ ئه‌ویاسایه‌ی‌ پێشتر ده‌گرێته‌وه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و یاسایه‌ ده‌كرێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ ئه‌و یاسایه‌ی‌ تایبه‌ته‌ به‌زیادكردنی‌ موچه‌ی‌ پله‌ چوار تا پله‌ 10 له‌ عێراقدا ئه‌مساڵ جێبه‌جێناكرێت وكاری‌ پێناكرێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jul 27 2019 8:47AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.