هەواڵ
هاورده‌كردنی به‌نزین له‌ به‌غداوه‌ شكستده‌هێنێت
هه‌وڵه‌كانی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك بۆ ره‌وانه‌كردنی به‌نزین له‌ به‌غداوه‌ بۆ سلێمانی به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی به‌ نرخی 450، شكست ده‌هێنێت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی پارێزگای سلێمانیش، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "هیچ به‌نزینخانه‌و فه‌رمانبه‌رێكمان نییه‌ تا ئه‌و به‌نزینه‌ به‌نرخی پاڵپشتیكراو دابه‌شبكه‌ن".

كه‌ریم عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: به‌نیازین به‌مزوانه‌ وه‌ك لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان و به‌تایبه‌تیش به‌نزین كۆببینه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی ڕونكردنه‌وه‌مان پێ بدات سه‌باره‌ به‌هاتن و نه‌هاتنی نه‌وت و به‌نزین بۆ شاره‌كه‌.

سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌هاورده‌كردنی به‌نزین له‌به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم ده‌كه‌ن و وتیشی:" سه‌رجه‌م ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی هاورده‌كردنی به‌نزینی 450 دیناری ده‌كرێن، دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌وه‌ قسه‌ی سه‌ر شاشه‌و ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌، چونكه‌ هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌نزین له‌عیراقه‌وه‌ هاورده‌ بكات و بیفرۆشێت به‌ 450 دینار".

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "به‌نزینخانه‌ی حكومی له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش فه‌رمانبه‌ری حكومیش نییه‌ بۆ به‌نزینخانه‌كان، ئه‌گه‌ر به‌نزینیش به‌نرخی پاڵپشتیكراوی حكومه‌ت بهێندرێت ناتوانرێت بدرێت به‌ 450 دینار به‌ڵكو ده‌بێت به‌نزیكه‌ی 550 دینار بفرۆشرێت و له‌ڕێگه‌ی به‌نزینخانه‌ ئه‌هلیه‌كانه‌وه‌ دابه‌شبكرێت".

به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ، "ئه‌و كه‌سانه‌ی باس له‌هاورده‌كردنی به‌نزینی 450 دیناری ده‌كه‌ن ئامانجیان خۆده‌رخستنه‌و هیچ شتێك له‌وباره‌یه‌وه‌ بوونی نییه‌". 


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jul 23 2019 8:53AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.