هەواڵ
كێشە سەرەكییەكەی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشكراكرا
كێشە سەرەكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداو هۆكاری ڕێكنەكەوتن لەسەر پرسی هێزەكانی پێشمەرگە ئاشكرادەكرێت، پەرلەمانتارێكیش سێ خاڵ بڵاودەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت، " جگە لەوەی بەغدا ژمارەیەكی كەمی پێشمەرگەی قبوڵە، ئامادەش نییە موچەی تەواوی هێزەكان بنێرێت".

د. ڕێبوار كەریم مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، " گرنگترین بابەتی سەرەكی رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی پێشمەرگە، بۆچەند خاڵێك دەگەڕێتەوە كە یەكەمیان گرفت لەو ژمارە پێشمەرگەیەی كە لە چوارچێوەی سیستەمی بەرگری عیراقدا جێدەكرێتەوە، بەردەوام بەغدا ژمارەی كەمی قبوڵ بووەو هەرێمیش ژمارەی زۆری داواكردووە، خاڵی دووەمیش پەیوەستە بە پڕچەككردنی پێشمەرگە، كە پڕچەككردن و ڕاهێنانیان دەكەوێتە ئەستۆی وەزارەتی بەرگری، بەڵام بەغدا تا ئێستا لەنزمترین ئاستدا ئەو كارەی ئەنجامداوە".

د. ڕێبوار كەریم ئاشكراشیدەكات، خاڵی سەرەكی كێشەكە ئەوەیە كە بەغدا ئامادە نییە موچەی تەواوی پێشمەرگە بدات، ئەمەش راستەوخۆ پەیوەندی بە دیاریكردنی ژمارەی پێشمەرگەوە هەیە.

ئەو پەرلەمانتارە داواشدەكات، هەرێم بەخێرایی هێزی پێشمەرگە ڕێكبخاتەوەو لەسەر تەواوی مافەكانی پێشمەرگە ڕێكبكەوێت، دەشڵێت: " بەغدا داوای ئەرك لەپێشمەرگە دەكات لەبەرامبەر پێدانی مافەكانی، بۆیە دەبێت ئەركی پێشمەرگە دیاریبكرێت، هەر دواكەوتنێكیش لەڕێكخستنەوەی پێشمەرگە، كاریگەری خراپی دەبێت لەبەدەستهێنانی مافە دەستورییەكانیان".


SNN:

بەشی هەواڵ

 مانگ پێشتر - Jul 22 2019 7:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.