هەواڵ
گۆڕان لەسەر پۆستی یاریدەدەرەكەی بارزانی هاتەدەنگ
بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەسەر دانانی یاریدەدەرێك بۆ سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری دارایی، رادەگەیەنێت و پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش دەڵێت: هەركاتێك فەرمانی دەستبەكاربوونی ئەو یاریدەدەرە بەشێوەیەكی فەرمی دەرچوو، قسەی خۆمان دەبێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەمیدیاكاندا بڵاوكراوەتەوە، رێباز حەملان وەزیری پێشووی دارایی هەرێم، لەكابینەی نوێی حكومەت، پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری دارایی پێدەدرێت.

جەلال محەمەد ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: هەر هەنگاوێك بزانین بەئامانجی خزمەتكردن و دەوڵەمەندكردنی حكومەتە، ئێمە پشتیوانی لێدەكەین.

وتیشی: "تائێستا بەشێوەیەكی فەرمی فەرمانی دەستبەكاربوون بۆ رێباز حەملان وەك یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری دارایی دەرنەچووە، هەركاتێك فەرمانەكە دەرچوو، سەیری دەسەڵاتەكانی دەكەین و لەو روانگەیەشەوە قسەی خۆمان دەبێت".

لەباری ئەگەری كەمبوونەوەی دەسەڵاتەكانی وەزیری دارایی بەهۆی دانانی یاریدەدەرێكی سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری دارایی، ئەندامەكەی فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت: "پێموانییە ئەو پۆستە لەدەسەڵاتەكانی وەزیری دارایی كەمبكاتەوە، چونكە دەسەڵاتەكانی وەزیر بەیاسا دانراوە".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Jul 22 2019 6:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.