هەواڵ
سبه‌ی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گاته‌ هه‌رێم
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران واده‌ی ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عیراق قسه‌م كردوه‌و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ سبه‌ینێ پاره‌كه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێم.

هۆشیار عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی ناردنی پشكی هه‌رێم بۆ ئه‌و مانگه‌، كه‌مێك پێش ئێستا قسه‌م له‌گه‌ڵ د.فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عیراق كرد، پێیڕاگه‌یاندم كه‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 23ی 7ی 2019 پشكی هه‌رێم ده‌نێردێت.

ئه‌وه‌شی وت:"هیچ كێشه‌یه‌ك نییه‌، به‌ڵكو مانگانه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی كاتێك ده‌ست ده‌كات به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ چه‌ند رۆژێكی پێده‌چیت دواكه‌وتنی چه‌ند رۆژێك مانای بونی گرفت یا كێشه‌ نییه‌".

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ، عابد ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی له‌ هه‌ولێر، به‌SNNی راگه‌یاند، تائێستا (ئه‌مڕۆ 22ی 7ی 2019) ته‌مویلی‌ پاره‌كه‌مان له‌ به‌غداوه‌ پێنه‌گه‌یشتووه‌.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - Jul 22 2019 12:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.