هەواڵ
ئه‌م مانگه‌ دوو موچه‌ی ئه‌م خانه‌نشینانه‌ خه‌رجده‌كرێت
به‌رێوه‌به‌ری‌ خانه‌نشینی‌ شارستانی‌ به‌وه‌كاله‌ت له‌سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و خانه‌نشینانه‌ ده‌دات كه‌مانگی‌ ڕابردوو موچه‌ی خانه‌نشینیان وه‌رنه‌گرتوه‌ و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵ موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ رابردووشیان بۆ خه‌رجبكرێت.

ئاراس غه‌ریب به‌رێوه‌به‌ری‌ خانه‌نشینی‌ شارستانی‌ له‌ سلێمانی‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی‌ مانگی‌ ڕابردوو موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌ له‌ئێستادا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ركراوه‌ و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌دا موچه‌ی‌ مانگی‌ ڕابردووشیان پێبدرێت.

رونیشیكرده‌وه‌، به‌شێكی‌ ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی‌ مانگی‌ ڕابردوو موچه‌یان پێنه‌دراوه‌ له‌دایكبووی ساڵانی‌ 1954-1955بوون، به‌ڵام گرفته‌كه‌یان چاره‌سه‌ركراوه‌، له‌ئێستاشدا لیستی‌ موچه‌كه‌یان ئاماده‌كراوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و رێوشوێنانه‌ی‌ پێویسته‌ بۆیان گیراوه‌ته‌به‌ر، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌دا موچه‌ نه‌دراوه‌كه‌ی‌ مانگی‌ رابردووشیان بۆ خه‌رجده‌كرێت. 


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jul 22 2019 11:59AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.