هەواڵ
موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رێكده‌خرێته‌وه‌.. له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یاسای راژه‌ی شارستانییه‌وه‌ حكومه‌تی عیراق پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی به‌یاسایه‌ك موچه‌ رێكبخاته‌وه‌، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت:ته‌نیا له‌حاڵه‌تێكدا رێكخستنه‌وه‌ی موچه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان یاساكه‌ به‌ركار بكات.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ SNNی راگه‌یاند: له‌مادده‌ی 33ی پڕۆژه‌یاسای راژه‌ی شارستانی عیراقدا هاتووه‌، پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق به‌یاسایه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رێكبخاته‌وه‌.

وتیشی:"وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ به‌پێی رێنمایی موچه‌ رێكده‌خه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ وتومانه‌ ده‌بێت به‌یاسا موچه‌ رێكبخرێته‌وه‌".

راشیگه‌یاند: له‌پڕۆژه‌یاساكه‌دا باسی ئه‌وه‌مان نه‌كردووه‌ كه‌ حكومه‌ت چۆن موچه‌ رێكبخاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و رێكخستنه‌وه‌یه‌ بۆئه‌وه‌یه‌ جۆرێك له‌هاوسه‌نگی له‌موچه‌كاندا دروست بێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا رێكخستنه‌وه‌ی موچه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید وتی:"هه‌ر رێكخستنه‌وه‌یه‌ك له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراقدا بكرێت، فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كانی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی هه‌رێم ناگرێته‌وه‌".

ده‌شڵێت:"ته‌نیا له‌حاڵه‌تێكدا رێكخستنه‌وه‌ی موچه‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و یاسایه‌ به‌ركار بكات، كه‌ زۆر باشه‌ بیكات".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 مانگ پێشتر - Jul 22 2019 11:04AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.