هەواڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌چێته‌ قۆناغێكی‌ نوێیه‌وه‌ .. ئاگادارییه‌ك بۆ هاوڵاتیان
یه‌كێتی‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ كوردستان رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای وه‌به‌رهێنان ده‌دات و وته‌بێژی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوای‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ یاساكه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و به‌گوێره‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ حكومه‌ت، هه‌رێمی كوردستان پێده‌نێته‌ قۆناغێكی‌ نوێیه‌وه‌ و هه‌لی‌ كار له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا بۆ هاوڵاتیان ده‌ره‌خسێندرێت.

یاسین مه‌حمود وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند: یاسای وه‌به‌رهێنه‌ران كه‌ له‌ ساڵی 2005دا  ده‌رچووه‌ و تائێستا ئه‌و یاساییه‌ كاری‌ پێده‌كرێت و له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا به‌ به‌های‌ 40 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان كراوه‌.

رونیشیكرده‌وه‌، له‌ئێستادا هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ كه‌جارێكی‌ دیكه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان هه‌مواری‌ پرۆژه‌ یاسای وه‌به‌رهێنان بكرێته‌وه‌ و ئێمه‌ش وه‌كو وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌بێت قسه‌ی‌ خۆمان هه‌بێت.

ئاشكراشیكرد، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ كه‌ بۆ چوار ساڵی‌ داهاتوو دانراوه‌ و گرنگی‌ حكومه‌تیش بۆ كه‌رتی‌ تایبه‌ت واده‌كات كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێبنێته‌ قۆناغێكی‌ نوێیه‌وه‌ كه‌ له‌داهاتوودا هه‌رێمی‌ كوردستان سوود له‌سێكته‌ره‌كانی‌ دیكه‌ وه‌ربگرێت نه‌ك ته‌نها سوود له‌نه‌وت و داهاته‌كه‌ی‌ به‌ڵكو ده‌توانرێت سوود له‌سێكته‌ره‌كانی‌ كشتوكاڵ و گه‌شتیاری و كه‌رتی‌ تایبه‌ت وه‌ربگرێت بۆ ره‌خساندنی‌ هه‌لی‌ كاری زیاتر له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بۆ هاوڵاتیان و گه‌نجان. 


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jul 22 2019 9:48AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.