هەواڵ
وەزیری دارایی روونكردنەوە لەسەر دواكەوتنی موچە دەدات

وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، هۆكاری دواكەوتنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: هۆكارەكەی تەنیا دواكەوتنی پارەكەی بەغدایە، كە تائێستاش رەوانە نەكراوە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند:  وەكو وەزارەتی دارایی بەردەوامین لەدابەشكردنی موچە، بەڵام تائێستا پارەكەی بەغدا نەگەیشتووە.

وتیشی: "بەرنامەی موچە هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نەهاتووەو هەركاتێكیش پارەكەی بەغدا گەیشت، بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە، موچە دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم، تائێستا تەنیا موچەی مانگی چواری وەزارەتەكانی (پێشمەرگە، پەروەردە، دارایی، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی، كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان، وەزارەتی دادو ئەنجومەنی دادوەری و سامانە سروشتییەكان)ی دابەشكردووە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 6:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.