هەواڵ
ڕونكردنەوە لەبارەی پێدانی جەژنانە بەموچەخۆرانی هەرێم دەدرێت
لەسەر پێدانی جەژنانە بەفەرمانبەران و موچەخۆران لەهەرێمی و عیراقیش ڕونكردنەوە دەدرێت، بەگوێرەی زانیاریەكانیش لەهەرێم پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی جەژنانە نییە، بەرپرسی یەكێك لەفەرمانگە ئیتحادییەكانیش لەهەرێم ڕایدەگەیەنێت، "تائێستا لەلایەن بەغداوە هیچ نوسراوێك بۆ ئێمە تایبەت بەپێدانی جەژنانە نەگەیشتوە".

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەSNNدراون، تائێستا لەهەرێمی كوردستان هیچ بڕیارێك نەدراوە كە جەژنانە بەسەر فەرمانبەراندا بۆ جەژنی قوربان دابەشبكرێت.

لەزانیاریەكاندا هاتوە ((دابەشكردنی جەژنانە پێویستی بەبڕیاری تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانەو ڕاستەوخۆ لەسەر لیستی موچە كە ئامادەیە دابەشدەكرێت، بەڵام لەئێستادا پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی جەژنانە لەبەردەستدا نییە)).

لای خۆیشیەوە ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان بەSNNی ڕاگەیاند، "بۆ جەژنی ڕەمەزان بڕیاربوو جەژنانە وەربگرین، بەڵام ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوەو سودمەند نەبوین لەوەرگرتنی".

ئەوەشی وت:"تائێستاش هیچ بڕیارێك بۆ دابەشكردنی جەژنانە بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ بەسەر فەرمانبەراندا نەدراوە".

هەر تایبەت بەجەژنانە بەفەرمانبەرانی هەرێم, لیوا هێرش ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "تائێستا بڕیاری دابەشكردنی جەژنانەو هیچ نوسراوێكمان لەوبارەیەوە لەبەغداوە بەدەستنەگەیشتوە، ئەگەر لەبەغداوە بڕیار بدرێت، دەبێت ئێمەش لەوەرگرتنی سودمەندبین".



SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Jul 21 2019 4:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.