هەواڵ
یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریدەکرێت
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێم سەبارەت بەدیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕونکردنەوە دەدات و بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت، "ئەوەی باسدەکرێت لەبارەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن ھیچ بنەمایەکی نییە"، دەشڵێت:"ڕۆژی ١ی (زی الحجە) یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریدەکرێت".

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ١٠ ڕۆژ بەر لەو وادەیە ئاشکرادەکرێت، بەوپێیەی جەژنی قوربان جیاوازەو تەنھا لەلایەن سعودیەوە ئەو ڕۆژە دیاریدەکرێت و دیاریکردنی ڕۆژی عەرەفەش بەھەمانشێوە ھەر لەلایەن سعودیەوە دیاریدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکی زی الحجە سعودیە بڕیاری لێدەدات کە ١٠ی زی الحجە دەکەوێتە چەندی مانگەوە، ئەوەی باسیش لەدیاریکردنی ١١ی ٨ی ٢٠١٩ دەکرێت، ھیچ بنەمایەکی نییە.

جەختیشیکردەوە، "ئێمەش چاوەڕوانی سعودیە دەکەین، دواتر جەژنی قوربان وەکو جەژنی ڕەمەزان نییە چاوەڕوانی بینینی مانگ بکرێت ئاخۆ لەکام وڵات مانگ بینرا ئینجا بکرێتە جەژن، بەڵکو تەنھا سعودیە بڕیاری دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی عەرەفەو جەژنی قوربان دەدات و ١٠ ڕۆژیش بەر لەھاتنی جەژن یەکەم ڕۆژ دیاریدەکرێت".


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Jul 19 2019 8:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.