هەواڵ
ئەگەر ھەرێم ڕازیبێت موچەی ئەم توێژە دەبێتە ملیۆنێک و ٢٠٠ ھەزار دینار
دامەزراوەی زیندانیە سیاسییەکانی عیراق پەیامێک ئاراستەی زیندانییە سیاسییەکانی ھەرێم دەکات لەبارەی زیادکردنی موچەکەیان بۆ ملیۆنێک و ٢٠٠ ھەزار دینارو بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دامەزراوەکەش ڕایدەگەیەنێت، "کێشەکە لای حکومەتی ھەرێمە، ھەرکات ئەوان ئامادەیی دەرببڕن موچەکەیان ھاوتا دەکرێت".

ماجد ڕەھک بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەدامەزراوەی زیندانیە سیاسییەکانی عیراق بەSNNی ڕاگەیاند، "کێشەی ھاوتانەکردنی موچەی زیندانییە سیاسییەکانی ھەرێم بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بەئێمەوە نییە، بەڵکو ئەوە حکومەتی ھەرێمەوە ھەیە کە نایەوێت ئەوکارە بکرێت".

وتیشی:"حکومەتی ھەرێم پێداگریی دەکات لەسەرئەوەی دەبێت موچەی زیندانییە سیاسییەکانیان لەچوارچێوەی پشکی ھەرێم لەبودجەی عیراقدا بێت، لەکاتێکدا ئێمە جەختدەکەینەوە زیندانییە سیاسییەکانی ھەرێم لەژێر چەتری دامەزراوەکەماندا بێت و ھەرێمیش ئەوە ڕەتدەکاتەوە".

ئاشکراشیکرد، "ھەرێم نایەوێت زیندانیانی سیاسی لەژێر چەتری یاساو ڕێنماییەکانی دامەزراوەکەی عیراق بێت، بۆیە ھەرکات ھەرێم ئامادەیی دەرببڕێت کە زیندانییە سیاسییەکانی ھەرێم بخرێنەسەر عیراق، ئەوە ھیچ کێشەیەک نامێنێت و موچەکانیان بۆ ملیۆنێک و ٢٠٠ ھەزار دینار زیاد دەکات".


SNN:

ئەرکان جەبار

 مانگ پێشتر - Jul 19 2019 3:31PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.