هەواڵ
ئۆفه‌رێكی‌ نوێ بۆ مامۆستایان ڕاگه‌یه‌نرا..به‌شێوه‌ی‌ قیست سودمه‌ند ده‌بن
لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان ئۆفه‌رێكی‌ نوێ بۆ مامۆستایان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسێكی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "مامۆستایان ده‌توانن گه‌شت بۆ توركیا بكه‌ن و به‌شێوه‌ی‌ قیستی‌ مانگانه‌ دواتر پاره‌كه‌ بده‌ن".

دڵشاد مه‌جید سه‌رۆكی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئێستا ئۆفه‌رێكی‌ نوێ بۆ مامۆستایان خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ بریتیه‌ له‌گه‌شتكردن بۆ توركیا به‌شێوه‌ی‌ قیست".
ڕونیشیكرده‌وه‌، "به‌جۆرێك ده‌بێت مامۆستایان سه‌ردانی‌ ئێمه‌ بكه‌ن و ئێمه‌ش داوای پشتیگیریه‌كی‌ خوێندنگه‌كه‌ی‌ لێده‌كه‌ین و دواتر ئاراسته‌ی‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌كرێت كه‌ گه‌شت بۆ مامۆستاكه‌ ئه‌نجامده‌دات و دواتریش ئاماده‌كارییه‌كانی‌ بۆ ته‌واو ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "ئه‌و گه‌شته‌ی‌ بۆ مامۆستایان ئه‌نجامده‌درێت تێچوه‌كه‌ی‌ 700 دۆلاری‌ ئه‌مریكیه‌و مامۆستاكه‌ ده‌توانێت خۆیی و خێزانه‌كه‌ی‌ گه‌شته‌كه‌ بكه‌ن  و هه‌ر مانگێك 100 دۆلار قیست بده‌نه‌وه‌ به‌كۆمپانیاكه‌ی‌ ئه‌و گه‌شته‌یان بۆ ئه‌نجامده‌دات".
به‌رپرسه‌كه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كێتیی مامۆستایان وتیشی‌:"گه‌شته‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ هه‌شت ڕۆژه‌و به‌فڕۆكه‌ ئه‌نجامده‌درێت و ئوتێل و یه‌ك ژه‌م خواردن و  شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانیش به‌سه‌رده‌كرێنه‌وه‌".
ئاشكراشیكرد، "ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی‌ تایبه‌ته‌ به‌ئێمه‌، سه‌رجه‌می ئه‌نجامدراوه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ واژوو بكه‌ین و مامۆستایان ده‌توانن داواكارییه‌كه‌ پێشكه‌شبكه‌ن".



SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jul 17 2019 11:32AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.