هەواڵ
چوار ھەزار کەیسی بن دیوار لەلایەن داواکاری گشتی جوڵێنراون
سەرۆکی دەستەی مافی گشتی لەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی ڕایدەگەیەنێت، لەساڵی ڕابردوودا نزیکەی ھەزار داواکاری لەسەر مافە گشتییەکان جوڵێندراوە، ئاشکراشیدەکات کە کار لەسەر چوار ھەزار کەیسی بندیوار کراوە.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بۆتان بەکر بەرێوەبەرو سەرۆکی دەستەی مافی گشتی لەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێم، ئاماری چالاکییەکانی ٢٠١٦ی خستەڕوو رایگەیاند"سەرجەمی داواکانی مافی گشتی لەھەرێمی کوردستان بڕیتی بووە لە ٩٧١ داوا کە جوڵێندراون، بەھەموو ئەو کەیسانەی کە دەستدرێژی بونە بۆ سەر موڵک و ماڵ گشتی و زەوی و زاری میری و کەیسی پەیوەندیدار بەکێشەکانی فەرمانبەری بندیوارو خانەنشینی پلە تایبەت و کەیسەکانی تایبەت بەکەرتی نیشتەجێ بون."

وتیشی: کەیسی جینۆسایدی ئێزدیەکان داواکاری گشتی دھۆک ٩٣٩ داوای لێکۆڵینەوەی بۆ گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ٦ حاڵەتیش بۆ کردنەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ئەنجامداوە، لەسلێمانیش ٤ ھەزار کەیسی بن دیوار، ٢ ھەزار و ٧٠٠ تاوانی زێدەرۆیی کاریان لەسەر کراوە.

بۆتان بەکر ئاشکراشیکرد: لەفەرمانگەی داوکاری گشتی ھەولێر بەدواداچون بۆ ٢٧٥ کەیس کراوە ٧٥ سکاڵاو داوای مافی گشتیش جوڵێندراوە، لەگەرمیانیش ٣٨ داوای مافی گشتی جولێندراون و ٢٦٣ بەدواداچونیش کراوە.

بەوێنە: خشتەی ئاماری کارەکانی فەرمانگەکانی داواکاری گشتی بۆ ساڵی ٢٠١٦ لەھەرێمی کوردستان:


SNN:

محەمەد سەمەد-ھەولێر

 3 ساڵ پێشتر - Jan 8 2017 12:16PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.