هەواڵ
په‌یامێك ده‌درێته‌ هاوڵاتیان.. 1400 دۆلار وه‌رده‌گرن
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی جۆره‌ حه‌جێكه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ئاگاداری هاوڵاتیانیش ده‌كاته‌وه‌ به‌رپرسیارێتی هه‌ڵناگرن، ئاشكراشیده‌كات، "بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج بڕی هه‌زارو 400 دۆلار وه‌رده‌گیرێت".

به‌گوێره‌ی ئاگاداریه‌كی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، ماوه‌یه‌كه‌ له‌كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا رێكلام بۆ ئه‌نجامدانی (حه‌جی به‌ده‌ل) بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ راده‌گه‌یه‌نین،  ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ی (حه‌جی به‌ده‌ل) هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمانه‌وه‌ نیه‌و هیچ جۆره‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی هه‌ڵناگرین.

له‌ئاگاداریه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه‌، "ئه‌و كاره‌ پێشێلكردنی یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی دامه‌زراندنی كۆمپانیای حه‌ج و عومره‌یه‌".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بۆ رێپێدانی هه‌ر كه‌سێكی سعودی بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ بڕی 5000 ریال (نزیكه‌ی 14 وه‌ره‌قه‌)ی لێوه‌رده‌گرێت، ئه‌م زانیاریه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌راورده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و نرخه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی حه‌جی به‌ده‌ل ده‌خرێته‌ روو".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jun 25 2019 9:42AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.