هەواڵ
گۆڕان واده‌ی سه‌ردانی پارتی‌ ئاشكراده‌كات
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان واده‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی ڕاسپێردراوی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بۆلای بزوتنه‌وه‌كه‌ ئاشكراده‌كات و ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "گۆڕان مه‌رج نییه‌ لیستی ناوی كانیده‌كانی بداته‌ مه‌سرور بارزانی".

چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی ڕاسپێردراوی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌گۆڕان و یه‌كێتیش كۆده‌بێته‌وه‌".

ئاشكراشیكرد، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌یه‌ بۆ پێشوازی‌ سه‌ردانی سه‌رۆكی ڕاسپێردراوی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ لیستی ناوی كاندیده‌كانی بداته‌ مه‌سرور بارزانی، "چونكه‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌كانی گۆڕان ده‌كه‌وێته‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ڕاسپێردراوی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 2:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.