هەواڵ
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ ته‌له‌فون ئه‌م كه‌سانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروبای ئایینی ناوی یه‌ده‌گ له‌شوێنی ئه‌و ناوانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تائێستا پاسپۆڕته‌كانیان نه‌داوه‌ته‌ وه‌زاره‌ت، وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌و بۆشاییه‌ی هه‌یه‌ یه‌ده‌گه‌كان له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌.

نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند:ئه‌مڕۆ 16ی6ی2019 دوا واده‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی پاسپۆڕتی حاجیان، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كاروباری فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ و ئه‌گه‌ر تائه‌مڕۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پاسپۆڕته‌كانیان نه‌داوه‌ته‌ لیژنه‌ی كاروباری حاجیان مامه‌ڵه‌كه‌یان ته‌واونه‌كه‌ن، وه‌زاره‌ت ناوی یه‌ده‌گ ده‌خاته‌ شوێنیان.

رونیشیكرده‌وه‌، دوای ته‌واوبونی واده‌ی پێدانی پاسپۆڕت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عه‌مره‌، پارێزگاكان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌چه‌ند بۆشایی له‌لیستی ناوی حاجیاندا دروستبوه‌و دواتر به‌پێی ئه‌و بۆشاییه‌، ناوی یه‌ده‌گ له‌شوێنیان داده‌نرێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاشكراشیكرد، زیاتر له‌هه‌زار ناوی یه‌ده‌گ بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ هه‌یه‌ و ناوه‌كان به‌پێی زنجیره‌ن و به‌پێی ئه‌و بۆشاییه‌ی هه‌یه‌، یه‌ده‌گه‌كان له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌.


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 2:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.