هەواڵ
ناردنی‌ پاره‌كه‌ دواده‌كه‌وێت..وه‌فدێكی‌ هه‌رێم ده‌گاته‌ به‌غدا
لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ 68 ملیار دیناره‌كه‌ی‌ تایبه‌ت به‌موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌به‌غداوه‌ ده‌دات، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دوای‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت وه‌فدێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ به‌غدا ده‌كات"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌و سه‌ردانه‌دا چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ ناردنی‌ پاره‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت".

ناسر هه‌ركی‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ هیچ گرفتێكیان نییه‌و مانگانه‌ موچه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌هاوكاری ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ به‌غدا بۆ دابینده‌كرێت، به‌ڵام بۆ ناردنی‌ ئه‌و 68ملیار دیناره‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم پێكبهێنرێت و وه‌فدێكیان سه‌ردانی‌ به‌غدا بكات".

وتیشی‌:"هه‌ركات وه‌فده‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ به‌غدای كردو كێشه‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 68 ملیار دیناره‌و سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی‌ دیكه‌ش كه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێن".

له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاخۆ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ به‌غدا بۆ ئه‌م مانگه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت یان نا, ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئێستا موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دابینده‌كرێت و گرفتیان نییه‌، هه‌ركاتیش كابینه‌ی‌ حكومه‌ت پێكهێنرا, وه‌فدێكی‌ هه‌رێم ده‌گاته‌ به‌غداو ئه‌و كێشانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌هه‌ردولا له‌ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێن".


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 1:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.