هەواڵ
مه‌ترسیه‌ك ڕوو له‌كورد ده‌كات..دۆخه‌كه‌ خراپده‌بێت
به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتی‌ له‌سنوری‌ قه‌زای‌ خورماتوو ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ قه‌زاكه‌ ده‌دات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هۆی بونی‌ چه‌ك به‌ده‌ستی هێزه‌كانی‌ حه‌شدی شه‌عبی و توركمانی ناوچه‌كه‌, كورد دوچاری‌ هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی ده‌بێته‌وه‌و دۆخه‌كه‌ش زیاتر خراپده‌بێت".

مه‌لا كه‌ریم شكور لێپرسراوی بازنه‌ی‌ حه‌مرینی‌ یه‌كێتیی‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردودا هێزێكی‌ ئه‌مریكاو هێزێكی‌ یه‌كه‌ی‌ 70ی پێشمه‌رگه‌ ئۆپه‌راسیۆنیان له‌سنوری‌ قه‌زاكه‌ ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ زۆربه‌ی‌ كاته‌كان به‌نهێنی ده‌مێنێته‌وه‌و ئاشكراناكرێت".

ڕونیشیكرده‌وه‌، "دۆخی‌ قه‌زای‌ خورماتوو ئێستا هاوشێوه‌ی‌ پێشتره‌و هیچ گۆڕانكارییه‌كی‌ ئه‌ووتۆ له‌سنوره‌كه‌ ڕوینه‌داوه‌، به‌ڵام هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ خێرا كه‌ تاڕاده‌یه‌ك له‌سنوره‌كه‌ بونیان هه‌یه‌، توانراوه‌ به‌ر له‌چه‌ند مه‌ترسیه‌ك بكرێت".

ئه‌وه‌شی‌ ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی‌ بۆته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردی نیشته‌جێبوی ناوچه‌كه‌, هێزه‌كانی‌ حه‌شدی شه‌عبی چه‌كیان پێیه‌و له‌شاره‌كه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌، به‌ڵام كورد بێ چه‌كه‌و هه‌رچی‌ پێكهاته‌ی‌ عه‌ره‌بی شاره‌كه‌شه‌ چه‌كیان پێ نییه‌، ئه‌وه‌ش بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردی ناوچه‌كه‌و دۆخه‌كه‌ش زیاتر خراپده‌بێت".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ یه‌كێتی‌ باسی له‌وه‌شكرد، "له‌سه‌ر ئاستی‌ داموده‌زگا حكومیه‌كانیش گه‌نده‌ڵیه‌كی‌ له‌ڕاده‌به‌ر هه‌یه‌و ناتوانرێت به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 1:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.