هەواڵ
ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی‌ سلێمانی‌ و قه‌زا و ناحیه‌كان بێ‌ ئاو ده‌بن
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی لم و پاشه‌ڕۆی سه‌یرانكاران له‌ وه‌رگری هێڵی دووه‌می ئاوی دوكان –سلێمانی و پاكردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك ئاویان نابێت و ناوی‌ گه‌ڕه‌ك و قه‌زا و ناحیه‌كانیش ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، كه‌وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست SNN كه‌وتوه‌، تێیدا هاتوه‌: به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی لم و پاشه‌ڕۆی سه‌یرانكاران له‌ وه‌رگری هێڵی دووه‌می ئاوی دوكان - سلێمانی بۆ ماوه‌ی 48سه‌عات كاركردن تێدا و پاكردنه‌وه‌ی وه‌رگری پڕۆژه‌كه‌ هێڵی دووی ئاوی دوكان - سلێمانی ده‌وه‌ستێت.

له‌باره‌ی‌ ناوی‌ گه‌ڕه‌ك و قه‌زا و ناحیه‌كانیش هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ده‌ڵێت، گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌روو و ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی و ته‌واوی ناوچه‌ی قڕگه‌ و خه‌بات و كازیوه‌ و قه‌زاو ناحیه‌كانی چه‌مچه‌مه‌ڵ و شۆڕش و پیره‌مه‌گروون و بازیان و ته‌سلوجه‌ و گۆپاڵه‌  ئاویان نابێت، تكایه‌ ئاگاداربن.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 12:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.