هەواڵ
به‌منزیكانه‌ به‌غدا پاره‌یه‌كی هه‌رێم خه‌رجده‌كات
هۆكاره‌ی سه‌ره‌كی خه‌رجنه‌كردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت و په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی داراییش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌غدا كێشه‌ی پاره‌ی كاشی هه‌یه‌"، په‌یامێكیش ئاراسته‌ی جوتیارانیش كرد، ده‌شڵێت:"عادل عه‌بدولمه‌هدی دڵنیای كردینه‌وه‌ كه‌ پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێم خه‌رجده‌كات".

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێم نییه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت گوایه‌ جگه‌ له‌موچه‌ به‌غدا هیچ جۆره‌ پاره‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ناكات".

وتیشی:"له‌دوا دانیشتنمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوامان لێكرد پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم خه‌رجبكات، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی كه‌ ئه‌وه‌ مافی جوتیارانه‌و خه‌رجی ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌ئێستادا كێشه‌ی پاره‌ی كاشیان هه‌یه‌و سیوله‌یان نییه‌ بۆ خه‌رجكردنی".

به‌وته‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ چه‌ند بژارده‌یه‌كیان خسته‌ به‌رده‌ست عادل عه‌بدولمه‌هدی، یه‌كێكیش له‌وانه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ چه‌كی بانكیی بدرێت به‌جوتیاران و له‌كاتی بونی پاره‌ی كاشدا بۆیان بكرێت به‌پاره‌، "یاخود به‌شێوه‌ی پێشینه‌و به‌چه‌ند مانگێك خه‌رجبكرێت، ئه‌ویش بیرۆكه‌كانی به‌باش زانی".

ئه‌وه‌شی وت:"عه‌بدولمه‌هدی دڵنیایی پێداین كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ نافه‌وتێت و خه‌رجده‌كرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی 570 ملیار دیناره‌و به‌منزیكانه‌ش خه‌رجده‌كرێت".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 12:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.