هەواڵ
په‌یامێك له‌ پارتییه‌وه‌ بۆ یه‌كێتی
بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆپێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبێته‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه‌ش ئامانجی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ده‌كات و ئاشكرایده‌كات"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌سرور بارزانی باسی پرسی پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناكات".

بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه‌ كۆبێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌، رێبوار بابكه‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌(SNN)ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه‌ پرسی پارێزگاری كه‌ركوك گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ هه‌ردوو حزب (پارتی و یه‌كێتی) قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، نه‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م.

وتیشی:"بڕیاره‌ مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی راسپێردراوی كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ردانی سلێمانی بكات نه‌ك وه‌كو وه‌فدێكی پارتی، بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دۆسێی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ ئه‌جێندانی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سرور بارزانی‌ و به‌رپرسانی یه‌كێتی باس ناكرێت"

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی، پرسی پارێزگاری كه‌ركوك پێشتر له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، به‌ڵام دواتر یه‌كێتی په‌له‌ی كردو به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ پابه‌ند نه‌بوو.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 11:33AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.