هەواڵ
مه‌سرور بارزانی‌ داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ لایه‌نه‌كان ده‌كات
مه‌سرور بارزانی‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێ‌ داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ لایه‌نه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت"پێشتر رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌ی‌ لایه‌نه‌كان كراوه‌ و ئێستا داوای‌ سیڤی‌ كاندیده‌كانیان ده‌كه‌ین" و ده‌شڵێت: له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا سه‌ردانی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ین.

مه‌سرور بارزانی‌ راسپێردراو بۆ پێكهانه‌ی‌ كابینه‌ی‌ نۆی‌ حكومه‌ت، دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌، له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی‌ یاسایمان له‌به‌رده‌مدایه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین پێش واده‌ی‌ دیاریكراو پێكهاته‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ بده‌ین به‌په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدرێت.

وتیشی‌: پێشتر رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌ی‌ لایه‌نه‌كان كراوه‌ و ئێستا داوای‌ سیڤی‌ كاندیده‌كانیان ده‌كه‌ین، داوا له‌لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ناوی‌ كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.

مه‌سرور بارزانی‌، ده‌شڵێت: له‌رۆژانی‌ داهاتوو سه‌ردانی‌ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین و له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا سه‌ردانی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ین.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 11:03AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.