هەواڵ
بڕه‌ پاره‌یه‌ك ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خانه‌نشینی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سلێمانی‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ خه‌رجنه‌كردنی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ تایبه‌ت به‌هاوسه‌رگیریی و منداڵ بۆ ژماره‌یه‌ك له‌خانه‌نشینان ده‌دات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و خانه‌نشنیانه‌ی‌ ده‌رماڵه‌كه‌یان بڕدراوه‌ به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم له‌مانگی‌ (8 و 12)ی‌ ئه‌مساڵدا بۆیان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌".

عه‌زیز عه‌لی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خانه‌نشینی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سلێمانی‌ به‌SNN ڕاگه‌یاند، "ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مانگی‌ (9 و 10)ی‌ هه‌موو ساڵێكدا فۆڕمێك به‌سه‌ر خانه‌نشیناندا دابه‌شده‌كرێت و تێیدا زانیاری كه‌سی و باری‌ خێزاندارو منداڵی تێدا وه‌رده‌گیرێت".

ڕونیشیكرده‌وه‌، "به‌ڵام به‌شێك له‌و خانه‌نشینانه‌ فۆڕمه‌كه‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌و ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌ ده‌رماڵه‌ی‌ تایبه‌ت به‌هاوسه‌رو منداڵ ببڕێت و بۆیان خه‌رجنه‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ له‌فۆڕمه‌كه‌دا داوامانكردوه‌ ده‌بێت ته‌واوی زانیارییه‌كان پڕبكرێته‌وه‌و بۆ ئێمه‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خانه‌نشینی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سلێمانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، "به‌گوێره‌ی‌ ڕێنمایی ژماره‌ 6ی وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ هه‌رێم كه‌ تایبه‌ته‌ به‌جیاوازی‌ موچه‌، ئه‌و پاره‌یان بۆیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ كار به‌و ڕێنماییه‌ ده‌كه‌ین بۆیان  و ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ ژن و منداڵیان بۆ خه‌رجنه‌كراوه‌، بۆیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌".

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕێنماییه‌ ده‌بێت خه‌رجكردنی‌ پاره‌كه‌ له‌ 10 ملیۆن دینار زیاترنه‌بێت و ئه‌گه‌ر له‌و بڕه‌پاره‌یه‌ش زیاتربێت، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی‌ دارایی بۆ وه‌ربگیرێت ئه‌وكات به‌خانه‌نشینان ده‌درێت.

ئه‌وه‌شی وت:"ئێمه‌ به‌گوێره‌ی‌ ڕێنماییه‌كان ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌به‌ستینه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌هاوسه‌رو منداڵ و ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی‌ فۆڕمه‌كه‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت ده‌رماڵه‌كه‌یان بۆ بخرێته‌وه‌سه‌ر موچه‌و له‌مانگی‌ هه‌شت یاخود دوانزه‌ی‌ ئه‌مساڵدا ده‌رماڵه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ خه‌رجبكرێته‌وه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 10:15AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.